عێراق یەکدەنگ : ئەمریکا بۆ دەرەوە
رێوڕەسمی شکۆمەندی ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و ھاوڕێکانیان لە گۆڕەپانی تەحریری لە بەغدا
گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی بەغدا و شەقامەکانی دەوروبەری، شایەتی خوڵقانی داستانێکی میلۆنیی لە لایەن چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی عێراق لە یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندیس بوون .
خەڵکی عێراق ، بە بەرزکردنەوەی دروشمی شەھادەت و سەروەریی جەختیانکردەوە لەسەر درێژەدان بە رێگای شەھیدانی خۆڕاگری و پێویستیی دەرکردنی ئەمریکیەکان و ەرگرتنەوەی سەروەریی عێراق .
بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەیتەکانی عێراقیش وێنەگەلێکیان لە بیلبۆرد و پۆستەری دیزاینکراو بە دروشمی شەھادەت و سەروەریی کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دانراون و وێنە گەلێک لە رازانەوەی مەیدانی تەحریری بەغدا بە وێنەی شەھیدان قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس بڵاوکردەوە .
ھاوکات ، رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەم دوو فەرماندەی سەرکەوتن بە ئامادەبوونی نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕی ئیسلامیی لە عێراق ، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە و ژمارێکی زۆر لە زانایان ، فەقێکان ، بەرپرسان و عەشایەر و چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو .
چین و توێژە جیاجیاکانی عێراق بریتی لە ژن و پیاو و پیر و لاو لە کات و ساتە بەراییەکانی ئەمڕۆ لە چوار سوچی شاری بەغداوە بەرەو گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی بەغدا کەوتنە ڕێ تا لە گەڵ شەھیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندیس فەرماندەرانی سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریسیتیی داعش پەیمانیان نوێ بکەنەوە .
شەقامەکانی سەر بە مەیدانی تەحریر پڕ بوو لە حەشیمەت و خەڵک پۆل پۆل بە ھەڵگرتنی لافیتە و وێنەی شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندس و خەباتکارانی دیکە و ھەڵدانی دروشم ، خوازیاری تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو شەھیدانە بوون .
لەو گردبوونەوەدا ژمارێک لە کەسایەتیە سیاسی و لەشکەریەکانی عێراق لەوان فلح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وتاریان پێشکەش کرد .
لە سەر ڕێگای خۆێشاندەرانیش موکەبی راژەگەیاندن بە رێپێوانان جێگیر ببوون .