داوای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە حکومەتی ھەرێم
تشرینی یه‌که‌م 23, 2015 09:33 Asia/Tehran
سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له‌باره‌ی داواکاری مانگرتوانه‌وه، داوایه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، به‌پێویستی ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران کۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێکی (د. شوان قه‌ڵادزێی) سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، که ئاراسته‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانکراوه، ، تیایدا هاتووه، دوای سه‌ردانکردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو له‌سنوری پارێزگاکانی (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه)، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه داواکارییه‌کانیان خستوه‌ته‌ڕوو.
له‌باره‌ی داواکارییه‌کانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، ئاماژه به‌وه‌کراوه، داوای وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگه‌کانی ڕابردوویان ده‌که‌ن، هاوکات داوای ڕاگرتنی سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌که‌ن، که به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه سزادراون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه داوای ده‌سته‌به‌رکردنی موچه‌ی مانگانه له‌کاتی خۆیاندا بۆ پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان ده‌که‌ن.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانیان، د. شوان قه‌ڵازێی داوا له‌سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌راندا کۆبننه‌وه، یاخود وه‌فدێکی باڵا سه‌ردانیان بکات بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان.