نیسان 30, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان و چوونەسەری ژماری شەهیدان لە غەززە

هاوکات لەگەڵ درێژەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، ژماری گشتیی شەهیدانی ئەو ناوچە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣ـوە تا ئێستا، گەیشتە پەنجا و دوو هەزار و ٤٠٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند، لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، سی و پێنج کەس لەو ناوچەیە شەهیدو ١٠٩ کەسیش بریندار بوون. بەپێی ئەو راپۆرەو بە دەسپێبوونی قۆناخی تازەی دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ـەوە تائێستا، دوو هەزار و ٣٠٨ کەس شەهیدو پێنج هەزار و ٩٧٣ کەسیش بریندار بوون.

بە ژمێردرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە و هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا گەیشتە ٥٢هەزار و ٤٠٠کەس و ژماری بریندارانیش ١١٨ هەزار و ١٤ کەس . ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە لەئاکامی پەلامارەکانی ئەمڕۆی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا ١٦ فەلەستینی شەهید بوون کە ١٢ کەسیان لە ناوەندی کەرتی غەززە شەهید بوون.

سەرپەیڤ