وشداریی چەکدارانی دەروزی لە سوریا بە کابینەی جۆلانی
نیسان 30, 2025 16:43 Asia/Tehran
پاش تازەترین خولی گرژیی و پێکدادانەکان، گرووپێکی چەکداری دەروزیی لە پارێزگای سوەیدای سوریا وشداریی دا بە کابینەی کاتیی دەمشق.
گرووپی چەکداری دەروزیی "لوا ئەلجەبەل" لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕوو لە کابینەی جۆلانی رایگەیاند، کابینەی دەمشق، پێوەری چەندلایەنە پەیڕەو دەکاو بوارخۆشکردن بۆ ئاژاوەی تایفی بەقازانجیەتی، بۆیە ئێمە وشداریی دەدەین بە کابینەی دەمشق، بێتوو لەوبارەوە لاواز بجوڵێتەوە، دەبێ بەرپرسیارەتی هەموو ڕووداو و دواهاتەکان قەبووڵ بکا.
شارۆچکەی ئەشرەفیەی سەحنایا، لە باشوری دەمشقی پایتەختی سوریا، سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە شایەتی شەڕ وپێکدادانی قورسی نێوان گرووپە چەکدارەکان و چەکدارانی دەروزیی بوو کە گرژیی ئاسایشیی بەرفراوانی لەناوچەکەدا لێکەوتەوە.