گەڕانەوەی ١٢هەزار پەنابەری سوری لە عێراق و هەرێم بۆ وڵاتەکەیان
نیسان 30, 2025 17:06 Asia/Tehran
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٢ هەزار پەنابەری سوری لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێی دوو دەروازەی سنوریی گەڕاونەتەوە سوریا.
کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەو پەنابەرانە لە ڕێی دوو دەروازەی سنوریی فیشخابور لە هەرێمی کوردستان و قائیم لە عێراق گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداریی داوە، بێتوو بوودجەی پێویست دابین نەبێ، بەرنامەی گەڕانەوەی یەک ملوێن و٥٠٠هەزار پەنابەر و ئاوارەی سوری لە ساڵی٢٠٢٥ بەرەوڕووی کێشەی جیددی دەبێ. لە کۆی ٥٧٥ ملوێن دۆلار بودجەی پێویست، تەنیا ٧١ ملوێن دۆلار تەرخان کراوەو دابین نەکرانی یارمەتییە مرۆییەکان، لەمپەرێکی گەورەی بەدی هێناوە.