کانونی دوھەم 25, 2017 08:22 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە  مەسعوود بارزانی

بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند؛ نەیارەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیریی نووری مالکی ، دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبییەکانی ناوبراو.

هەواڵدەریی"این" رۆژی سێ شەممە بەگێڕانەوە لە هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق، ڕاپۆری دا؛ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی کردووە، بێتوو نووری مالکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی قانونی ئەو وڵاتە، پۆستی سەرۆک وەزیریی ئێراق بگرێتەدەست، سەربەخۆیی ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە ڕادەگەیێنێ کە ئەو لێدوانانە، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبییەکانی ناوبراو.

هۆشیار عەبدوڵا بەئاماژە بەوەی کە چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە بارزانی بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبییەکانی هەوڵ دەدات، وتی: خەڵکی ناوچەی کوردستانی ئێراق، باجی هەڵەکانی بارزانی دەدەنەوە.

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی: بارزانی لە ساڵی٢٠١٠وە بەبیانووی پێویستی بەڕێوەبرانی کۆپرسی بۆ دیاریکرانی چارەنووسی خەڵکی ناوچەی کوردستان هەوڵ دەدات ، گشت کێشەو گرفتەکانی ئەو ناوچەیە بخاتە ئەستۆی حکومەتی بەغداو حکومەت بەتاوانبار پێشان بدات.

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند؛ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی نەوتی هەرێم دەفرۆشێ بەڵام هیچ ئاسەوار و نیشانەیەکی داهاتە نەوتییەکان بەسەر ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەوە بەرچاو ناکەوێ و ئەو خەڵکە، بەرەوڕووی نەداری وهەژارین.

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی؛ ئەو نادادگەرییانە دەرهەق بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەکاتێکدایە کە بەپێی یاسا، خولی سەرۆکایەتی بارزانی بەسەر ناوچەی کوردستان لەساڵی٢٠١٣دا کۆتایی پێهاتووە.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند؛ بارزانی بە هاوپێوەند کردنی پرسی سەربەخۆیی ناوچەی کوردستان بە هاتنەسەر دەسەڵاتی نوری مالکی، بووەتە هۆی تووڕەیی کوردەکان.

ناوچەی کوردستانی ئێراق زیاتر لە دوو ساڵە کە بەرەوڕووی قەیرانەو داخرانی پەرلەمانی خۆجێیی ئەو ناوچەیە لە ئۆکتۆبری٢٠١٥ لەبەر ناکۆکی سیاسی لەسەر خولی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کوردستانی ئێراقی ئاڵۆزتر کردووە.