شوبات 05, 2018 21:02 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی خولێکی نوێی ناڕەزایەتییە پیشەییەکانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەم و دەزگەکانی ئەو هەرێمە، لێژنەی سەرپەرشتیی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ڕایگەیاند، لەسبەی سێ شەممەوە، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی سەرانسەریی قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایان دەس پێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، جگە لەڕاگەیاندنی لێژنەی سەرپەرشتیی ناڕەزایەتیی دەربڕینەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لێژنەی مامۆستایانی ناڕازی لە ناوچەی گەرمیان سەربەپارێزگای سلێمانیش بەدەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد؛ هەوڵی جیددی بۆ پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکان بۆ هەموو شارەکانی کوردستانی عێراق لەئارا دایە.

شوکرییە شێخانی ئەندامی لێژنەی پەروەردەو بارهێنان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی ئەو ناڕەزایەتیی دەربڕینانە وتی: بەزوویی لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەو بارهێنان دانیشتنێک ساز دەدرێ هەتا ڕێکارێک لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتەکان دەسکەوێ.

زیاتر لە سێ ساڵە کە مامۆستایانی ناڕازی لەهەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕازییانەی بەردەوام هاوکات ئامادەبوون لەسەر کلاسەکانی دەرس و وانەیان بایکۆت کردووە، بەڵام ئەو هەوڵە ناڕازییانە تائێستا بێ ئاکام ماوەتەوەو گرفتی مامۆستایان هەروا بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی٢٠١٢وە سەرباری فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان لەگەڵ کەم هێنانی بودجەدا بەرەوڕوویەو لەکردەیەکدا کە تووڕەیی مامۆستایانی لێکەوتەوە، مووچەی فەرمانبەران بۆ کەمتر لەنیوەی مووچە لەمانگدا کەمی کرد.

هەولێر وبەغدا لەم دواییەدا ڕایانگەیاند، بەکۆتایی هاتنی تاووتوێی لیستی ناوی مووچەخۆرانی دوو دەزگەی پەروەردەو بارهێنان و تەندروستیی هەرێمی کوردستانی عێراق بەزوویی مووچە فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەن بەغداوە دەدرێ، بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی٢٥٠ملیارد دیناری خستە بەردەست بانکی ناوەندی لەهەرێمی کوردستانی عێراق هەتا مووچەی فەرمانبەرانی لێ بدرێ.

سەرپەیڤ