ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان
ئاب 01, 2025 15:22 Asia/Tehran
له ناوهڕاستی ئهم ههفتهیهوه سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی لە لە قەزای باتیفا لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردوه و هەموو ڕێگاکانی گوندی کەشانی بۆ سەر ڕەز و باخ و بێستانی جوتیارەکان داخستوووە.
سوپای تورکیا له روژی سێشەممە بە بەشداریی نزیکەی 250 سەرباز، ئۆپەراسیۆنێکی خاکڕەوی بۆ سەر گوندەکانی دەڤەری (گولی) لە قەزای باتیفا لە پارێزگای دهۆک دەستپێکرد".سەرچاوەکان دەڵێن سوپای تورکیا مەبەستیەتی لە ڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، ڕێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ سەر گوندەکانی خۆیان بکات و پڕۆژەی دروستکردنی (ناوچەی دابڕ) لە گوندەکانی سەرسنوور لە زاخۆ جێبەجێبکات و بەتەواوی هەژمونی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت.