پێداگریی نێچیرڤان بارزانی لەسەر پاڵپشتیی لە عادڵ عەبدولمەهدی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی ئینگلیز لەو وڵاتە، پێی داگرت لەسەر داکۆکی تەواوی هەرێم و پەرلەمانتارانی کورد، لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر، چاوی کەوت بە "جان ویلیکس"ی باڵوێزی ئینگلیز لە ئێراق.
بەپێی ئەو هەواڵە، لەو دیدارەدا دوولایەن وتووێژیان کرد لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەو بەتایبەت پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و بارزانی پێی داگرت، سەرۆکایەتی سیاسیی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی ئێراق، بەتەواوەتی داکۆکی دەکەن لە بەرنامەی حکومەتی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ چارەسەریی کێشەکان لە وڵاتدا.
بارزانی وویلیکس هەروەها لەبارەی دۆخی ئێستای سوریاو گۆڕانکاریەکانی ئەو وڵاتەش قسەیان کرد.
ئەو چاوپێکەوتنە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتی ویلیکس لە ئێراق وەک باڵوێزی ئینگلیز ئەنجامی گرتووە.