پیداگری مەسروور بارزانی لەسەر پێشگیری لە گۆڕانی داڕشتی حەشیمەتی باکووری سووریا
لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وباڵوێزی ئینگلیز لە عێراق ، لەسەر پێویستی پێشگیری لە گۆڕانی داڕشتی حەشیمەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، پیداگری کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە خەندان ، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرۆر بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداروچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ جان ڤیلیکس باڵوێزی ئینگلیز لە عێراق ، ئەنجام دا.لەم دیدار وچاوپێکەوتنەدا کە بە بۆنەی کۆتایی فەرمانبەریەتی ڤیلیکس لە عێراق ودەسپێکرانی چالاکی ناوبراو وەکوو باڵوێزی قەتەر بەڕێوە چووە، دوو لایەن دەستییان دایە لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکان ودۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ولەسەر پێویستی ئارام کردنەوەی دۆخ وپێشگیری لە گۆڕانی داڕشتی حەشیمەتی ئەم ناوچانە پیداگری کرد ووشداریان دا کە وەها کارێک ، دەبێتە هۆی ڕودانی ئاڵوزی وشڵەژاوی زۆرتر لە ناوچە. ڤیلیکس بە ئەرینی وباش زانینی کردەوەکانی دەوڵەتی بارزانی بۆ بەدی هێنانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان وهەروەها ڕێز گرتن لە هەڵوێستی هەرێم لە قەبوڵ کردن ونیشتە جیی کردنی ئاوارەکانی شەڕ لەسووریا ، پیداگری کرد کە دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی یارمەتی بدات بە هەرێم بۆ دابین کردنی پیداویستی ئاوارەکان وپیداچوونە وە بەوان. بارزانیش ئاماژەی دایە وتووێژە ئەنجام دراوەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بۆ چارەسەر کرانی کێشە وگرفتی نێوان دوولایەن ووتی کە هەولێر هەتا ئێستاکە چەندین بژاردەوپێشنیاری بۆ چارە سەر کردنی کێشە وگرفتەکان داوە بە بەغدا وچاوەڕوانی وەڵامی ئەرینی بەغدا بە داواکاریەکانی یاسایی هەرێمی کوردستانە. ڤیلیکس لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دیدار وچاوپێکەوتنی کرد.