وشداری دانی هەولێر لە بارەی قەومانی کارەساتی مرۆڤی ،ئاوارە کوردە سووریەکان
وتەبێژی ڕەسمی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و شداری دا لە مەڕ ئەگەریی ڕوودانی کارەساتی مرۆڤی بۆ ئاوارە کوردە سووریاییەکان لە هەرێم ولە ئەگەریی یارمەتی نەدانی کۆمەڵگەی جیهانی بەوان.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، جوتیار عادڵ وتی کە لە حاڵی ئیستاکە دا هێشتا فرەتر لە یەک ملیۆن و١٠٠ هەزار ئاوارەی شەڕی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ هاتونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە ، هێشتا لە هەرێم دان وژماری ئاوارە کوردە سووریاییەکان کە دوابەدوای پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی خۆجیی دانیشتنی ئەوان، پەنایان هێناوە بۆ هەرێم گەیشتووەتە دەهەزارکەس وهەرێمی کوردستان توانایی پیداچوونەوە بە هەموو ئەم ئاوارانە ودابین کردنی پیداویستیەکانیانیان نیە. وتەبێژی ڕەسمی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هەرێم هەموو ئەم ئاوارانە قەبوڵ دەکات وهەموو هەوڵی خۆی دەکار دێنێت بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات ، بەڵام توانایی هەرێم بە سەرنج دان بەمەکە هێشتا لەگەڵ زەخت وگوشاری قەیرانی ئابووری ڕووبە ڕوویە ولە ساڵەکانی ڕابردویش ژماریکی زۆر ئاوارە لە هەرێم دابوونە، زۆرکەمە وگیرەوکێشەی زۆر بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانیان هەیە . ناوبراو لە کۆمەڵگەی جیهانی داوای کرد کە لە مەڕ دۆخی قەیراناوی ئێستاکە هەڵوێستی جیددی پێشان بدات وبۆ دابین کردنی پیداویستی ونیازی ئاوارەکان یارمەتی هەرێم بدەن ووشداریشی دا کەئەگەر یارمەتیەکانی کۆمەڵگەی جیهانی درەنگ بگاتە ئاوارە کوردەکانی سووری لە هەرێم ، لەگەڵ قەیران وکارەساتی مرۆڤی ڕووبە ڕوو دەبنەوە. ناوبراو پیداگرت کە هەرێم بە هیچ لەونێک سنوورەکانی خۆی بەرەو ڕووی کوردە سووریە ئاوارەکان داناخات.