مەسعوود بارزانی و فاڵح فەیاز رەوشی ئێستای ئێراقیان تاوتوێ کرد
لە دیداری بارزانی و فالح فەیاز بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
به پیی راپورتی کوردستان بیست وچوار لە دیداری ریبه ری پارتی و راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیراق بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و رۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر ناسەقامگیریی و ئاساییشی عێراق و ناوچەکە.
لەبەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس و جەخت لە بەردەوامی و پتەوترکردنی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەردوولا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقی دووپاتکردەوە لە جێبەجێکردنی چاکسازیی و داوکارییە رەواکانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.