پێداگریی نێچیروان بارزانی لەسەر بەردەوامیی خەباتی دژی داعش دوای کوژرانی بەغدادی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370880-پێداگریی_نێچیروان_بارزانی_لەسەر_بەردەوامیی_خەباتی_دژی_داعش_دوای_کوژرانی_بەغدادی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە کوژرانی بەغدادی ناتوانێ کۆتایی داعش بێ ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامیی خەباتی کۆمەڵگەی جیهانیی دژی داعش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2019 05:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی نێچیروان بارزانی لەسەر بەردەوامیی خەباتی دژی داعش دوای کوژرانی بەغدادی

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە کوژرانی بەغدادی ناتوانێ کۆتایی داعش بێ ، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامیی خەباتی کۆمەڵگەی جیهانیی دژی داعش .

 بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، نێچیروان بارزانی لە پە یامەکەی دا بە بۆنەی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش ، ئاماژەی بەوە کرد هەرێم وەک بەشێکی سەرەکیی و گرنگی هاوپەیمانیی دژی داعش ، نەمانی بەغدادی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێ لە خەباتی دژی تیرۆر و رێزی خۆی لە هەوڵی ئەمریکا و هەموو هێزەکانی کاریگەر لە سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتە رادەگەیەنێ .

 ناوبراو جەختی کردەوە کوژرانی بەغدادی دوای نەمانی بە ناو خەلافەتی داعش زور گرنگە ، بەڵام هەرگیز بە مانای کۆتایی داعش و بیرو هزری توندئاژۆیی و ئایدولۆژیای داعش نیە و ئێستاش مەترسیی بەهێز بوونەوەی تیرۆریستان و دەسپێبوونەوەی پەلامارەکانی ئەوان زۆر جدیە .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وشداری دا داعش و گروپەکانی هاوشێوەی لە ناوچەکەدا درێژە بە چالاکی و ژیانی خۆیان ئەدەن و  هەڕەشە لە ئاسایشی هەموو جیهان دەکەن و لەبر ئەوە پێویستە کۆمەڵی جیهانی درێژە بدات بە هاریکاریی و هاواهەنگیی لە نەهێشتنی تیرۆر .