دیداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له گه ل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له گه ل له ئۆلە دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دیداری کرد لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
به پیی راپورتی کوردستان بیست وچوار سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راهێنانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانین. لە هەمانکاتدا پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکەین.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە هۆی دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.