قوباد تاڵەبانی : هەولێر بە دوای ڕێککەوتنی درێژ ماوە لە گەڵ بەغدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370947-قوباد_تاڵەبانی_هەولێر_بە_دوای_ڕێککەوتنی_درێژ_ماوە_لە_گەڵ_بەغدایە
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دیداریدا لە گەڵ باڵوێزی نوێ ئاڵمان لە ئێراق جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم بە دوای ڕێککەوتنی درێژ ماوە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2019 12:45 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی : هەولێر بە دوای   ڕێککەوتنی درێژ ماوە  لە گەڵ بەغدایە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دیداریدا لە گەڵ باڵوێزی نوێ ئاڵمان لە ئێراق جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم بە دوای ڕێککەوتنی درێژ ماوە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  قوباد تاڵەبانی  لە دیداریدا  لە  گەڵ ئولە دیل  باڵوێزی  نوێ  ئاڵمان  لە  ئێراق  و شاندی  هاوڕێ  دەستی کرد بە شیکردنەوەی  کردەوەکانی  حکومەتی هەرێم  بۆ چاکسازی و هەروەها دۆخی هەنووکەیی  ئێراق  و ناوچە  کورد نشینەکانی  سووریا . جێگری  سەرۆک وەزیرانی  هەرێم  وتی :  کە  دەڵوەتی  هەرێم بە شێوەی جیدی  بەرنامەکانی خۆی بۆ چاکسازی و باشتر کردنەوەی    ڕاژەکاری بە شاروومەندان  پێی و شوێن دەگرێت و لە لایەکی  دیکەوە خوازیاری   ڕێکەوتنێکی  درێژماوە  و بنەڕەتی  لە گەڵ  دەوڵەتی  ناوەندی  ئێراق  لە سەر پرسەکانی  نێوانیانە و کردەوەگەلێکی  پوزێتیڤیش  لەو  بارەوە  ئەنجام  دراوە . ناوبراو  سەبارەت بە خوپیشاندانەکانی  ئەم  ڕوژانەی  دواییەدا  لە  ئێراق  جەختی کرد   کە  داخوازی  بۆ ڕاژەکاری  و خزمەتی  زۆرتر   و دامەزراندنی    لە  ڕێگای  حاکمیەتی  دروست  و کردەوەی  دوروست مومکین  دەبێت  و هەولێر خوازیاری  دامەزراندنی  سەقام  لە  ئێراق  و ئەهوەن کردنەوەی  دۆخەکە  لە  ڕێگای  جێ بە جێ کرانی  داخوازیەکانی  ناڕازاین  و چاکسازی  سەرەکی  لەوڵاتە . قوباد تاڵەبانی   سەبارەت بە دوخی  کوردستانی س ووریا  و پەلاماری  تورکیا بۆ سەر  ئەو ناوچەگەلە ڕایگەیاند  کە  ڕێگاچارەی  ئاشتیخوازانە  باشترین  بژرادە بۆ چارەسەر کرانی  کێشەکان و بارگرژیەکانە .