دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ قەتەر چاوی بە میری قەتەر کەوت و لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە وتووێژی لەگەڵدا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی بۆ قه‌ته‌ر و له چوارچێوه‌ی به‌شداری کردنیدا له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له ده‌وحه، له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئالی سانی، میری قه‌ته‌ر کۆ بووەوە.
لە کۆ بوونەوەکەدا باس ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرا.
شایانی باسە لەم دیدارەدا باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوون.