پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
فڕۆکە شەڕکەرەکانیی سوپای تورکیاناوچە ئاوەدانەکان لە بەرزاییەکانی "کورتەک" لە هەرێمی کوردستان یان بەتووندی بۆردومان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،ماڵپەڕی دەنگ وباسی رۆژ نیوز ڕاپۆرتی داوە کاژێر ١٠ـی بەیانی بەکاتی خۆجێی ئەمرۆ هەینی ١٠ـی گەڵاڕێزان/نۆڤەمبەر، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ناوچە ئاوەدانەکانیی خاکی هەرێمی کوردستان یان بۆردومان کردووە.
بە پێی ئەم هەواڵە، لەئاکامی ئەم پەلامارانە لە بەرزاییەکانیی کورتەک لە بناری زنجیرە چیاکانی قەندیل بە تووندی پەلاماریان بەسەر دا کراوە. دەڵین سێ فڕۆکەی جەنگی تورک لەم پەلامارە دا کورتەکیان بۆردومان کردووە و دوای کاژێریک گەشت لێدان لە ئاسمانی ناوچەکە،ڕۆیشتوون.
هێشتا لەبارەی خەسارو زیانی شیمانەیی ئەم پەلامارە ڕاپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە. پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سەرسنوورییەکانیی هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی وەبەر ئامانج دانی پە.کە.کە، لە ڕۆژدا بە سەر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێم ئەنجام دەگرێت و تابە ئێستا دەیان شارومەندی هەرێم لەئاکامیی ئەم پەلامارانە دا گیانی خۆیان لە دەست داوەو یان برینداربوون و هەروەها پتر لە ٤٥٠ گوندی هەرێم بە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکانیان دوابە دوای بۆردومانەکان،چۆڵکراون و ئاگر کەوتن لە ناوچەکانی دارستانی و زەوی وزاری کشت وکاڵ لە وینەی خەسار و زیانەکەنای دیکەی ئەم پەلامارانەیە.
لە لایەکی دیکەوە تورکیا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر پێگەکانی ئیتلاعاتی و سەربازی لە هەریمە و لەشکەرییانی ئەم وڵاتە بە رۆیشتن بۆ قووڵایی ٣٠ کیلومەتری خاکی هەرێم ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو لەم ناوچەیە دا ئەنجام ئەدەن.