گیرانی " کەسی پێوەندیدار" بە کوژرانی دوو ئەفسەری پێشمەرگە
تشرینی دووه‌م 11, 2019 08:47 Asia/Tehran
وەزارەتی پێشمەرگە له‌باره‌ی کوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەر لە لیوای 12ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ئەفسەری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوه.
ئێواره‌ی دوێنێ شەڕ لەنێوان چەند ئەفسەر و پێشمەرگەیه‌کی لیوای 12ی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ڕه‌ش دروستبوو، بەهۆی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌لەسەر رووداوەکە ''کەسی پەیوەندیداریان'' دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.