دزەیی: نائارامیی لەئێراق وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاگرت
بەرپرسی دەزگەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: نائارامی وخۆپێشاندان لە عێراق، ڕەوتی وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاگرتووە.
سه فین دزەیی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، لەبارەی گۆڕانکاری و نائارامییەکانی عێراق وتی کە ئەو گۆڕانکاریانە کاریشیان کردۆتەسەر هەرێمی کوردستان و دەزگەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێم، لەبەر ئەو ڕووداوانەو هەروەها ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باکوری سوریا، نەیتوانیوە بەتەواوەتی چالاکییەکانی ئەنجام بدات.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە پێش دەسپێکرانی خۆپێشاندان وناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە عێراق، وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەوتنی شیاوی بووەو تەباییەکی زۆر لەنێوان دوولایەندا ئەنجامی گرت، وتی کە ئەو ناڕەزایەتییانە، وتووێژەکانی پەک پێ خست و پرسی هەرێمی لە حکومەتی ناوەندیی عێراق لە دەقەوە خستووەتە پەراوێز و گۆڕاوە بۆ پرسێکی لاوەکی.
سفین دزەیی پێی داگرت، هەرێمی کوردستان لەسەرەتاوە داکۆکی خۆی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و هەروەها داواکارییە یاساییەکانی ناڕازییان ڕاگەیاندووەو نەیارەتیش دەکا لەگەڵ رەچاوکرانی هەرچەشنە توندوتیژییەک لە خۆپێشاندانەکاندا.