وەزیری دارایی و ئابووری هەریمی کوردستان : هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەدا نیە
وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: سهرهتای هەفتەی داهاتوو دهست به دابهشکردنی مووچەی تەواوی وەزارەت و دام و دەزگاکان دەکرێت و وتیشی، "هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەدا نیە".
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شارپرێس، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه، "هیچ کیٚشەیەک لە دابەشکردنی مووچە نیە، وەکو مانگەکانی دیکه بەپیٚی خشتەی راگهیهندراو بەردەوام دەبیٚت". باسی لهوهشکرد، "هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچە خۆرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەریٚمی کوردستان دابەش دەکریٚت".
بهپێی لێدوانێکی پێشووی وهزیری دارایی و ئابووری، حکومەتی عێراق ساڵی ٢٠١٨ موچەی سێ مانگی خەرجنەکردووە، بۆیە ئەوان ناچار بوون بە موچەی مانگی یەک و دو و سێی ئەمساڵی فەرمانبەران، موچە نەدراوەکانی ساڵی رابردو تەواو بکەن.