کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەولێرو بەغدا بێ‌ ئەنجام کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372320-کۆبوونەوەی_نێوان_شاندی_هەولێرو_بەغدا_بێ_ئەنجام_کۆتایی_هات
کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و دەوڵەتی عێراق کۆتایی هات، بەبێ‌ ئەوەی گەیشتبنە هیچ ئەنجامێک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2019 14:26 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەولێرو بەغدا بێ‌ ئەنجام کۆتایی هات

کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و دەوڵەتی عێراق کۆتایی هات، بەبێ‌ ئەوەی گەیشتبنە هیچ ئەنجامێک.

بەپێی سەرچاوەیەک، شاندی هەولێرو بەغدا دوای چەند سەعاتێک کۆبوونەوە نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێک‌و کۆبوونەوەکەش کۆتایی هاتووە.

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

.سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک کراوە، لەوانە داهاتی نەوتی هەرێم‌ و بودجەی هەرێم‌ وچەند پرسێکی تر.

هەروەها سەرچاوەکە رایگەیاندووە، شاندی حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەکە داواکارییەکانی هەولێریان خستووەتەڕوو، حکومەتی عێراقیش مەرجەکانی راگەیاندووە، کە لەو بارەوە نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێک.