کارمەندانى تەندروستى مانگرتنى درێژخایەن رادەگەیەنن
تشرینی دووهم 24, 2019 12:35 Asia/Tehran
بەهۆى وەڵامەنەدانەوەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ داواکارییەکانیان، کارمەندانى کەرتى تەندروستى مانگرتنى درێژخایەنیان راگەیاند.
به پیی راپورتی(سبەى):ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانى تەندروستى سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانى سنورى (پێنجوێن، سەید سادق، سارەزور، دوکان، قەرەداغ، شارباژێڕ و چەند بەشێکى ناوەندى شارى سلێمانى)، بەهۆى کێشەى تایبەت بە دەرماڵەى تەندروستى و وەڵامەنەدانەوەى داواکارییەکانیانەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى مانگرتنى درێژخایەنیان راگەیاند.پێشتریش کارمەندانى تەندروستى سەیدسادق و چەند شوێنێکى دیکە گردبونەوە و داوایان کرد بڕینى دەرماڵەى جوگرافى بۆ کامەندانى تەندروستى بگەڕێتەوە، یەک هەفتەش مۆڵەتیاندا بە وەزارەتى تەندروستى تا وڵامى داواکارییەکانیان بداتەوە.