نێچیرڤان بارزانى پرۆژەى هاوپەیمانى کوردستانى دەداتە لایەنەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372481-نێچیرڤان_بارزانى_پرۆژەى_هاوپەیمانى_کوردستانى_دەداتە_لایەنەکان
سەرۆکى هەرێمى کوردستانی عێراق پرۆژەیەکى داوەتە لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 12:43 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانى پرۆژەى هاوپەیمانى کوردستانى دەداتە لایەنەکان

سەرۆکى هەرێمى کوردستانی عێراق پرۆژەیەکى داوەتە لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى.

بەپێى ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی سەحەربەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی  زانیاریەکانى شارپرێس، نیچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان  و دوو جێگرەکەى لەسەردانەکەیدا بۆ سلێمانى بەسەرکردنەوەی یەکێتى و گۆڕان پرۆژەیەکى پێشکەشکردون بۆ پێکهێنانى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق.

سەرۆکى هەرێم جەختى لەسەر پێکهێنانى ئەو هاوپەیمانیەتە کردوەتەوەو داواى لە یەکێتى و گۆڕان کردوە دۆخەکە وا پێویست دەکات کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە چوارچێوەى هاوپەیمانییەکدا کۆبکرێنەوە. وەک باسی دەکرێت یەکێتى و گۆڕان رەزامەندیان نیشانداوە کە ئەو هاوپەیمانیەتیە پێکبهێنرێت.

هەروەها سەرۆکى هەرێم لەگەڵ ئەو دوو لایەنە لە کۆبوونەوەکانیاندا جەختیان لەسەر چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا کردوەتەوەو بەپێویستیشیان زانیوە کە لەپرسەکانى تایبەت بەهەرێم لە بەغدا یەکدەنگ بن.

لەماوەى رابردوودا سەرۆک کۆمارى عێراق بەرهەم ساڵح سەردانی هەرێمى کردو لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و لایەنە سیاسیەکان کۆبووەوەو تیایدا پێکهێنانى هاوپەیمانی کوردستانى لە بەغدا بە گرنگ زانی.