هاوپەیمانی جیهانی ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی وەستاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374757-هاوپەیمانی_جیهانی_ڕاهێنانی_هێزی_پێشمەرگەی_وەستاند
سەرۆکی ستافی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کەهاوپەیمانی جیهانی دژی داعش ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی بە شێوەی کاتی وەستاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2020 12:29 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی جیهانی ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی وەستاند

سەرۆکی ستافی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کەهاوپەیمانی جیهانی دژی داعش ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی بە شێوەی کاتی وەستاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، جەمال ئیمەنکی لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند هەر ئێستا پرۆسەی ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی ئەندامیی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعس وەستاوە.

 سەرۆکی ستافی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان،گوتیشی کە ڕاگیرانیی فێرکاری سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە کاتییە و لە داهاتوو دا جارێکی تر ئەم پرۆسەیە دەستپێدەکەنەوە، بەڵام هێشتا کاتی دەستپێکرانیی ڕوون نییە و بەستراوە بە بڕیاری فەرماندەکانیی هاوپەیمانی.

ئەو گوتیشی چالاکییەکانی داعش لە عێراق ئێستایش بەردەوامە و هەربۆیە هێزی پێشمەرگە لە چوار چێوەی ستراتژیای بنەڕەتی خۆی هەمیشە و لەهەموو حاڵیکدا لە دوخی ئامادەباشی تۆکمەو تەواوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی داعش.