وتوویژی تەلەفوونی عەبدولمەهدی و مەسعوود بارزانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێراق
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لەبارەی ڕووداوەکانیی ئەمدواییە و و بەردەوامی هاوکاری بۆ پاراستنی ئاسایشت ،قازانج و دەستەڵاتداریەتی ئەم وڵاتە وتووێژیان کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرمی عێراق(واع)،نووسینگەی ڕاگەیاندنیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە ئێوارەێ دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەو وتوویژی تەلەفووونی بووە لەگەڵ مەسعوود بارزانی،سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و ریبەری ئێستای پارتی .
بە گوێرەی ئەمەی لەم بەیاننامەیە دا هاتووە،عەبدولمەهدی و بارزانی لە وتووێژی تەلەفوونی خۆیان دا گۆڕانکارییەکان، ناوەڕۆکی پێوەندییەکانی ئێستای ئەوان و هەڵوێستەکانیی عێراق بەرامبەر ئەم مەسەلە و درێژەی کاری نیشتمانی و هاوکاری بتەو هاوڕەوت لەگەڵ پاراستنی ئاسایشتی ئەم وڵاتە و قازانج و بەرژەوەند و دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی ئەم وڵاتە باس و ڕاوێژیان کردووە.