داوای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەی ڕاهینانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیاوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیداری لیژنەی ئەڵمانیایی خوازیاری هەنگاونان بۆ بەردەوامیی ڕاهێنانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بووە لەلایەن ئەم وڵاتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لەماڵپەری خەندان، هێمەن هەورامی لە دیداری لەگەڵ لیژنەیەک لە ویلایەتی لێوێرساکسۆنی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی "پۆل پێراگنانا" کەبەبەشداری "جەببار یاوەر" ئەمیداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دراوە؛لەوان داوایکرد کردەوەی پێویست لە پێناو درێژەی ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ئەڵمانیاوە ئەنجام بدەن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها جەختیکرد کە جمو جووڵەکان و هەرەشەی داعش لە عێراق بەردەوام و ڕوو لە زۆرتربوونە و کەوایە درێژەی ڕاهێنانی سەربازی بە هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەرەشەیە پێویست تر دەکاتەوە.
لەم دیدارە هەروەها لەبارەی دامەزرێندرانی ناوەندیک لەهەرێمی کوردستان بۆ پشتگری لەمافی مرۆڤو ایرمەتی دانی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم وتوویژ و ڕاویژ بەڕێوە چووە.