ڕاگرتنی چالاکیی نەوتیی ئەمریکا لە کوردستانی ئێراق
دوابەدوای گرژیی سازبوون لەنێوان بەغداو واشنگتۆندا، بەشگەی نەوتیی شورونی ئەمریکا فەرمانبەرانی بیانی خۆی لە کوردستانی عێراق دەرکرد.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، بەشگەی نەوتیی ئەمریکیی "شورون" رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە وەک کردەی پێشگرانە، کارمەندان و بەڵێندەرانی بیانی خۆی لەناوچەی کوردستانی عێراق دەباتەدەر.
ئەو کردەی بەشگەی شورونی ئەمریکا پاش کردەی تاوانکارانەی سوپای ئەو وڵاتە لە ترۆری فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق ئەنجام دەگرێ.
هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستییەکانی سوپای ئەمریکا سەرلەبەیانی رۆژی هەینیی سێی ژانڤییە لە پەلامارێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆسەر فڕگەی بەغدا، سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە پاڵەوانانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمیان شەهید کرد.
پەرلەمانی عێراق، رۆژی یەکشەممە گەڵاڵەی دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لەخاکی ئەو وڵاتەی پەسەند کرد.