کرانەئامانجی پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە هەولێری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374788-کرانەئامانجی_پێگەی_سەربازانی_ئەمریکی_لە_هەولێری_عێراق
سەرچاوە هەواڵییەکان هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆسەر پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لەپارێزگای ئەنباری عێراق، ڕایانگەیاند، پێگەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەناوچەی کوردستانی عێراقیش مووشەکباران کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2020 04:17 Asia/Tehran
  • کرانەئامانجی پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە هەولێری عێراق

سەرچاوە هەواڵییەکان هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆسەر پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لەپارێزگای ئەنباری عێراق، ڕایانگەیاند، پێگەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەناوچەی کوردستانی عێراقیش مووشەکباران کراوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان سەرلەبەیانیی چوارشەممە بەگێڕانەوە لە هەواڵنێرەکەی ڕایگەیاند، پێگەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێریش کراوەتەئامانج.

میدیا عێراقییەکانیش لە ڕوودانی چەند تەقینەوە لە پێگەی سەربازیی هێزە ئەمریکییەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵیان دا.

چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندووە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵپەسێردراوە.

لەبارەی وردەزانیای و خەساری شیمانەیی ئەو پەلامارە هیچ ڕاپۆرێک بڵاونەکەراوەتەوە.

چەند کاژێر پێش ئێستا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامدانەوە بە کردەی تاوانکارانەو ترۆریستیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان لە ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراقیان بەدەیان مووشەک پێکا.

سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی دابوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.