ته‌مووز 27, 2020 10:54 Asia/Tehran
  • ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌کەى پارتى و یه‌کێتى به‌ سه‌رپه‌رشتى نێچیرڤان بارزانى

ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه‌ 26/7/2020 له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، میوانداریى کۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد.

 

بە پێی راپۆرتی میدیکانی هەرێم هه‌ردوولا له‌ که‌شوهه‌وایه‌کى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به‌ ڕاشکاوى کێشه‌ و گرفته‌کان و بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دوقوڵییه‌کانیان تاوتوێکرد.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا  داکۆکىش کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌روره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌کێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسى و پێکهاته‌کانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و پاراستنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى که‌ زه‌روره‌تێکى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌یه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ قورسه‌ى له‌ ده‌ره‌نجامى په‌تاى کۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌کانى دیکه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتوه‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا دوپاتى زه‌روره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردولا کرایه‌وه‌ که‌ ئامانج لێى چاره‌سه‌رکردن و زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه‌کاندا و سوککردنى ئه‌و باره‌ قورسه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌نجامى کێشه‌ و قه‌یرانه‌کان که‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆى هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها داکۆکى له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌ ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتیى دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم و کارى هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه‌.

سەرپەیڤ