ئاب 15, 2020 22:52 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: هەرێم گیرۆدەی قەیرانی سەختی ئابوری و تەندروستی بۆتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵیای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی مەسعود بارزانی باوکی، رایگەیاند، هەرێم گیرۆدەی قەیرانی سەختی ئابوری و تەندروستی بۆتەوە.

به پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە ھەرێمەکەمان و ناوچەکە، گیرۆدەی قەیرانی سەختی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە، باشترین ڕێکار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، بەر لە ھەر شتێک یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی کوردستانە، هیوادارم گشت لایەکـ، بەرپرسیارانە تواناکانمان یەک بخەین بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە، بە سەر کۆسپ وسەختییەکان زاڵ بین و هەموو کێشەکانی دەڤەرەکەش لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆوە چارەسەر بکەین".

 

سەرپەیڤ