ئاب 27, 2020 22:05 Asia/Tehran
  • دیداری نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فرەنسا کۆبوەوە و دوای کۆبونەوەکە رایگەیاند، هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە،

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فلۆرێنس بارلی وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا کە پاش کۆبوونەوەکەیان ئەنجامی گرت ،رایگەیاند: سەردانی وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا لەکاتێکی هەستیاردایە کە هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە پشتگیر و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەیە، وەک چۆن پێویستمان بە پشتیوانی سیاسی و ئابورییشە، فەرەنسا ئەندامێکی کاریگەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو بەم پێیە، پشتیوانی و هاوکاری زۆری پێشکەش بە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێزانین و بایەخەوە لە سەردانی وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا دەڕوانن، کە لەم کاتە هەستیارەدا نیشانەی پشتیوانی ئەو وڵاتەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، "هەمیشە فەرەنسا مامەڵەی دۆستانەو نزیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردوە، جەماوەری کوردستان بەهەمو پێکهاتەکانیەوە هەرگیز ئەو پشتگیریەی فەرەنسا لە بیرناکات .

ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، فەرەنسا لەکاتی شەڕی داعشیش وێڕای پشتگیر و هاوکاری سەربازی و ئەمنی، یارمەتی مرۆیشی پێکەش بە ئاوارە و پەنابەران لە هەمو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکان کرد، بەتایبەت پشتگیریان بۆ خوشک و برایانی مەسیحی و ئێزدی، هەرێمی کوردستانیش پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندیی زیاترە لەگەڵ فەرەنسا و دەرگای هەرێم بۆ کۆمپانیا فرەنسیەکان لەسەر پشتە.

هاوکات فلۆرێنس بارلی، وەزیری بەرەڤانیی فرەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتکردنەوەی پشتیوانیەکانی وڵاتەکەیەتی کە روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری بونەتەوە و ئەوان لەگەڵ عێراق  و هەرێمی کوردستاندان.

بارلی ئەوەشی خستەڕو، لە شەڕی دژی داعشدا پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکەن و وڵاتەکەی شانازی دەکات کە لەگەڵ پێشمەرگەدا شەڕی داعش دەکات بۆ ماوەی شەش ساڵەو هاوکاریەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.

شەوی رابردو وەزیری بەرەڤانیی فەرەنسا بە مەبەستی ڕاگەیاندنی پشتیوانیی دەوڵەتی پاریس بۆ حکومەتی تازەی عێراق و ھەروەھا تاوتوێ کردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ