نێچیرڤان بارزانی: عاشوورا دەرفەتێکە بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان
ئاب 30, 2020 08:57 Asia/Tehran
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشوورا پەیامێکی راگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی عاشووراوە وتی: بە ئازاراوە یادی عاشوورا دەکەینەوە و، لە قوڵاییەوە لەگەڵ واتا مرۆڤایەتییەکەی دەوەستین لە قوربانیدان و پاکی و بەھای بەرز.
ئەوەشی نووسیوە کە ئەمە دەرفەتێکە بۆ وانەوەرگرتن لەپێناو یەکخستنی ریزەکانمان و نەھێشتنی ناکۆکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئەو ئاستەنگانەی کە ھەن.
ھەروەھا ھەڵگرتنی رێگاچارەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر و گەشاوە و ژیانێکی خۆشی ھەبێت.