واژۆکرانی تەبایی نامەی هاریکاری بەشی نێودەوڵەتی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران و کەناڵی جەماوەری هەرێمی کوردستانی عێراق
تەبایی نامەی هاریکاری بەشی نێودەوڵەتی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران و کەناڵی جەماوەری هەرێمی کوردستانی عێراق سەربە پارتی سۆشیالیست دێمۆکڕاتی کوردستان شەممە 4ی ئۆکتۆبر واژۆکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی فەرمانگەی پێوەندییە گشتییەکانی کاروباری نێودەوڵەتی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران ، عەباس محەمەدنەژاد بەڕێوبەری گشتی ئەو فەرمانگەیە وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەتی لاگرانەی کەناڵی جەماوەر لە کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاوکاری لەگەڵ ئەو کەناڵەی بە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران و پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی ئێران لەقەڵەم دا.
خاتوو شەرام محەمەد مەحمود بەڕێوبەری کەناڵی جەماوەریش وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە و شەڕێ سەپێندراوی 12 ڕۆژە بەسەر ئێراندا گوتی بۆ پارتی سۆشیالیست دێمۆکڕات و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لەهەرێمی کوردستان ، وەک ڕۆژی ڕوون مسۆگەر بوو کە ئێران وەک شەڕی 8ساڵەی سەدام بەدژی ئێران ، سەرکەوتوو دەبێ .
ناوبراو وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی لە پەلاماردانی بینایەکی سەرەکی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران و شەهیدبوونی دوو کارمەند ، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاسته کرد و هیوای سەرکەوتن و سڵامەتی بۆ بەڕێوبەران و کارمەندانی ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ئێران خواست.