ئاب 30, 2020 10:31 Asia/Tehran
  •  تا ئێستا دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رانییە ئازاد نەکراون

‌ نزیکەی پێنج رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رانییە نزیکەی ٥٠ گەنج دەستگیرکراون، بەڵام وا چەند رۆژ تێدەپەڕێت هێشتا ئازاد نەکراون.

 

لە درێژەی ئەو خۆپیشاندانانەی هەفتەی رابردوو لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم روویدا، رانییە یەکێک بوو لەو شارانەی خۆپیشاندان تیایدا بەردەوام بوو، تا ناوەڕاستی هەفتەی رابردووە هێزە ئەمنییەکان نزیکەی ٥٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد، هاوشێوەی دەستگیرکردنی دەیان رۆژنامەوان و چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زاخۆ و دهۆک دەستگیرکراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتوون هەندێک لەو دەستگیرکراوانە چەند رۆژێکە گواسترابوونەوە سلێمانی، ئەمڕۆ هەندێک لە سلێمانی گلداوەتەوەو ژمارەیەکیان بە دەستگیرکراوی گەڕاندۆتەوە شاری رانیەو تا ئێستا لەوی زیندانین.

ماوەیەکە رۆژانە بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی هەلی کارو دواکەوتنی مووچەو لێبڕینییەوە شارەکانی هەرێم خۆپیشاندانی گەورە گەورەی بەخۆوە بینی.

لەناوچەکانی ژێر هەژموونی پارتی لە دهۆک و هەولێر هێزە ئەمنییەکان پێش درووستبوونی خۆپیشاندانەکان دەستیان کرد بە دەستگیرکردنی خەڵکە ناڕازییەکە، لە شاری رانییەش دوای چەند رۆژێک لەخۆپیشاندان، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە کە لەژێر هەژموونی یەکێتیدان، نزیکەی ٥٠ گەنجیان چەند رۆژە دەستگیرکردووە. 

سەرپەیڤ