ئه‌یلوول 06, 2020 07:08 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد دواخرا

‌ بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام سەردانەکە دواخرا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم  بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی شایستە داراییەکان و جێگیرکردنیان لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ کە وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق لە سەروبەندی ئامادەکردنیدان".

بەپێی زانیارییەکانی میدیای "سپی"، سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بەهۆی زیاتر ئامادەکارییەوە گۆڕانکاری لە کاتەکەیدا کرا و بۆ ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەردانەکە دواخرا و شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی نەوت و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕاگەیەندرا بوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌فدێکی باڵایی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری‌ دارایی‌، خالید شوانی‌ وه‌زیری‌ هه‌رێم، ئومێد سه‌باح سه‌رۆکی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانان، دکتۆر ئامانج ره‌حیم سەردانی بەغداد دەکەن. 

سەرپەیڤ