درێژەی پەلاماری تورکیا بۆسەر گوندو لادێکانی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i386430-درێژەی_پەلاماری_تورکیا_بۆسەر_گوندو_لادێکانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سوپای تورکیا چەند جار گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆکی بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2020 04:44 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری تورکیا بۆسەر گوندو لادێکانی هەرێمی کوردستانی عێراق

سوپای تورکیا چەند جار گوندێکی سەر بە پارێزگای دهۆکی بۆردومان کرد.

 

فڕۆکەکانی تورکیا سەرلەنوێ گوندی "رویسی" سەربە "باتیفا" لە شاری زاخۆ و پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد.

ئەو لادێیە لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن سوپای تورکیاوە پەلاماردراوەو کێڵگەو مەزراکانی سوتێندراوە.

پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان لەچەند مانگی ڕابردوودا بەشێوازێکی بەرچاو توند بوون و لەو پەلامارانەدا جگە لەوەی ژمارێک لەدانیشتووانی ناوچەکە بوونە قوربانی، بەشی زۆری ژێرخانەکانی ناوچەکەش وێران بووەو زۆربەی گوندەکانیش چۆڵکراون.