ھێرشی دووبارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i387306-ھێرشی_دووبارەی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_ھەرێمی_کوردستان
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە پێنچ گوندی سنوری قەزای زاخۆی ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • ھێرشی دووبارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی دیکە پێنچ گوندی سنوری قەزای زاخۆی ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس ، چەند فرۆکەیەکی شەڕکەری سوپای تورکیا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی بە چڕی بۆردومانی گوندەکانی «کەشان» و «ڕویسێ» و «سیلێ»ی سەر بە  ناحیەی «باتیفا»یان کرد و زەرەرو زیانێکی زۆریش لە رەز و باخی جوتیارانی ناوچەکە کەوت. 

هەربەگوێرەی زانیارییەکان فرۆکەکانی تورکیا گوندەکانی «پەرەخ»و «شیشێ» لەسنوری ناحیەی «دەرکار»یشیان  بۆردومان کرد کە بەم ھۆیەشەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. 

هەرچەندە تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی لەناوخاکی هەرێم راگرتووە بەڵام بۆردومانی فرۆکەکانی لەسنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر بەردەوامەو رۆژانە بۆردومانی گوندەکان دەکات کە بەهۆیانەوە زەرەرو زیانێکی زۆر بەر باخ و دانیشتوانی ئەو گوندانە دەکەوێت.