بۆردومانی شنگال لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i388894-بۆردومانی_شنگال_لە_لایەن_فڕۆکە_جەنگیەکانی_تورکیاوە
شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ناحیەی سنورێ سەر قەزای شنگال کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 03:41 Asia/Tehran
  • بۆردومانی شنگال لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ناحیەی سنورێ سەر قەزای شنگال کردە ئامانج.

 

سەرچاوەیەک لە شنگال بە  میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند:" شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بارێ سەر بە ناحیەی سنورێ کرایە ئامانج".

وتیشی:" ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج ھی شەرڤانانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بووە و بەوھۆیەوە زیانی گیانی و مادی لێکەوتووتەوە".

بەوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بوونەتە قوربانی و فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە سەر ئاسمانی ناوچەکە ماوەیەک سوڕاونەوە.