هێزی پێشمەرگەی پارتی دیمۆکرات دەگەڕێتەوە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389316-هێزی_پێشمەرگەی_پارتی_دیمۆکرات_دەگەڕێتەوە_کەرکووک
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی پارتیی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2020 10:51 Asia/Tehran
  • هێزی پێشمەرگەی پارتی دیمۆکرات دەگەڕێتەوە کەرکووک

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی پارتیی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  بە گێڕانەوە لە شەفەق نیوز، سەرچاوە ئاگادارەکان لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایانگەیاند کە بە پێی فەرمانی دەرکراو لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی کەرکووک، ئەو فەرماندەییە بنکەکانی پارتی دیمۆکرات چۆڵ دەکات تا پارتی بگەڕێتەوە بۆ بنکەکانی خۆی لە کەرکووک.

شیاوی باسە لە ساڵی ٢٠١٧ و بە چوونێ هێزی سەربازیی فیدراڵی عێراق بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە، ئەو بنکەگەلە کەوتنە کۆنترۆڵی دەوڵەتی فیدراڵ.