چالاکی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389649-چالاکی_هاوبەشی_هێزی_پێشمەرگە_و_سوپای_عێراق_لە_بەغدا_و_هەولێر
جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە شێوەی فەرمی دەستی بە کار کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • چالاکی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر

جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە شێوەی فەرمی دەستی بە کار کردووە.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربەست لزگین، لەو بارەوە وتی: ئەو ناوندە لە هەولێر و بەغدا دەستی بەکار کردووە و بڕیارە لیژنەی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دیاری کردنی ئامانج و بەرنامەکانی داهاتوو و هەروەها دەسپێکی چالاکی ناوەندە هاوبەشەکان لە موسڵ، دیالە و کەرکووک کۆببنەوە .

لزگین وتیشی: ناوەندی سەرەکی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دەوڵەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ، بە تەواوەتی دەستی بەکار کردووە.

جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش وتی: بژاردەگەلێک هەیە کە لە بارەیانەوە گفتوگۆ دەکرێت. بەڵام ئەو بابەتە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و دیار نییە سەبارەت بە کام بژاردە، ڕێککەوتن دەکرێت.