جەختی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە سەر ڕزگارکرانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389814-جەختی_یەکێتیی_جیھانیی_زانایانی_موسڵمان_لە_سەر_ڕزگارکرانی_فەلەستین
سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان خوازیاری ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی ستراتژی بوو بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی و ڕزگترکرانی فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2020 08:30 Asia/Tehran
  • جەختی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە سەر ڕزگارکرانی فەلەستین

سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان خوازیاری ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی ستراتژی بوو بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی و ڕزگترکرانی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، مامۆستا دکتۆر«عەلی قەرەداخی» ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی داکۆکی لە گەلی قەلەستین پێی داگرت: فەلەستین لە ھەل و مەرجێکی سەخت و ھەستیاردایە و تەواوی لایەنگرانی فەلەستین و پشتیوانانی دادگەری دەبێ بۆ پاراستنی لەخۆبردوویی بنوێنن.

سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان وتیشی: ھەندێک وڵاتی نزیک لە فەلەستین بە فەرمانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆکی ئەمریکا پشتیان لە گەلی فەڵەستین کردووەو ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دوژمنی زایونییان گرتووەتە بەرو وازیان لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ھێناوە.

دکتۆر «عەلی قەرەداخی» وتیشی: له‌ ئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت. ھەر بۆیە فەلەستینییەکان دەبێ ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و یەکانگیر ببن ھەتا جیھانی ئیسلام و عەرەبیش پشتیوانی لە مافەکانیان بکەن.