تورکیا بناری چیای گارە لە ھەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390024-تورکیا_بناری_چیای_گارە_لە_ھەرێمی_کوردستانی_بۆردومان_کرد
ئێوارەی شەممە فڕوکەکانی سوپای تورکیا سنوری ھەرێمی کوردستانیان بەزاند و گوندەواری بناری چیای گارە لەسنوری قەزای ئامێدی لە رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکیان بە سەختی بۆردومانکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 21:11 Asia/Tehran
  •  تورکیا بناری چیای گارە لە ھەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

ئێوارەی شەممە فڕوکەکانی سوپای تورکیا سنوری ھەرێمی کوردستانیان بەزاند و گوندەواری بناری چیای گارە لەسنوری قەزای ئامێدی لە رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکیان بە سەختی بۆردومانکرد.

بە گوێرەی ھەواڵی میدیای وێستگەنیوز ،، بەپاساوی ھەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی گرێگاش و سپیندارێیان لە بناری چیای گارە بە سەختی بۆردومانکرد، بۆردومانەکە زۆر نزیک بوو لە گوندی سپیندارێ و ھاوڵاتیان ئەو دەڤەرە لە ناو رەز وباخەکانیاندا بوون، بەو ھۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای دانیشتووی ناوچەکە دروستکرد.

بەوتەی پەیامنێری وێستگە نیوز، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر فڕۆکە ھەواڵگیریەکانی سوپانی تورکیا بە سەر ئاسمانی دەڤەری نھێل و بناری چیای گارە و مەتین سوڕاونەتەوە .