کانونی یه‌که‌م 07, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزایەتی لە چەند شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان

ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان بە هۆی نەبوونی موچە و دۆخی نالەباری گوزەران لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان هەروا بەردەوامە .

 

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، بەشێک لەهاوڵاتیانی قەزای رانیە دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە، خۆپیشاندانەکەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دەستی پێکردووە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ، بەشێک لەهاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵیش دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە و رێگەی نێوان چەمچەماڵ- سلێمانیان گرت.

هەروەها دوای سوتاندنی‌ بینای‌ قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ سه‌ید سادق، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ بڵاوه‌ پێکردنی‌ خۆپیشانده‌ران ته‌قه یان‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران دا کرد و خۆپیشانده‌رانیش به‌به‌رد وه‌ڵامی‌ ته‌قه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه‌.     

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌، خۆپیشانده‌رانی‌ قه‌زای‌ سه‌ید سادق هه‌ریه‌ک له‌ باره‌گای‌ حیزبه‌کانی‌ (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی) و بینای‌ قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زاکه‌یان سوتاند و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیش بۆ بڵاوه‌پێکردنیان ته‌قه‌به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌که‌ن.

 

ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ به‌شێک له‌ شارو شارۆچکه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان دژی‌ که‌می‌ خزمه‌تگوزار و نه‌وبوونی‌ موچه‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردووه‌ و رۆژی‌ یەكشه‌ممه‌ش 6ی‌ کانوونی‌ یه‌که‌می‌ 2020، له‌ ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون خۆپیشانده‌ران چونه‌ ناو کۆمیته‌ی‌ 14 یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان له‌و ناوحیه‌ و باره‌گاکه‌یان سوتاند

سەرپەیڤ