ڕەخنەی ناڕاستەوخۆی بەرپرسێکی پارتی لە یەکێتیی نیشتیمانی لە بەر کۆنترۆڵ نەکردنی ڕەوشتی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی ڕایگەیاندووە: لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانى ئه‌و سنووره تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان گرژى و ئاڵۆزییه‌کانى سنوورى سلێمانیی ھەرێمی کوردستان به‌هۆى خۆپێشاندانه‌کانه‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه و سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش وێڕای ڕەخنەگرتنی ناڕاستەوخۆ لە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتیمانی و بە بێ توانا پیشان دانیان لە زاڵ بوون بە سەر دۆخی ئاڵۆزی ئەو پارێزگایەدا جەختی کردووە، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانى ئه‌و سنووره تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه.
«زیاد کاکه ڕه‌زا» سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاشیگەیاندووە: دامه‌زراوه‌کانى سنوورى سلێمانى تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه. له دۆخێکى له‌و جۆره‌دا کە په‌لامارى باره‌گاکان ده‌درێ پێویسته رۆڵى خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنى دۆخه‌که ببین، نه‌ک به‌و جۆره به‌دیار سووتاندنى دامه‌زراوه و باره‌گاى حزبهکانەوە دانیشن.
لە ئێستادا زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەر تەنگژەی ژیان و نەدرانی موچە بوونەتە گۆڕەپانی توندوتیژی و خۆپیشاندان و ئەم دۆخەش ھەتا ئێستاش زیاتر لە بیست کوژراو‌و برینداری لێ کەوتووتەوەو چەندین بارەگای لایەنەکان و فەرمانگەکانیش سوتێندراو‌ن.