له‌ هه‌رێم سێ که‌سی دیکه‌ به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i391737-له_هه_رێم_سێ_که_سی_دیکه_به_کۆرۆنا_گیانیان_له_ده_ستدا
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی ‌هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری‌ رابردوودا 110 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ که‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • له‌ هه‌رێم سێ که‌سی دیکه‌ به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی ‌هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری‌ رابردوودا 110 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ که‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ‌‌17ی کانونی یەکەمی2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ئاماری‌ 24 کاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ کۆرۆنای‌ بڵاوکرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌که‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 110 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆمارکراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشته‌  105 هه‌زار و 74 که‌س.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌که‌، سێ که‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەمەش کۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و 439 که‌س.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌ ئاماره‌که‌دا ئاشکراشیکردووه‌، 971 که‌س چاکبونه‌وه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ چاکبوونه‌وه‌  86 هه‌زار و 785 که‌سی‌ تێپه‌ڕاندووە.