پیشانگای تایبەتی ئێران لە هەرێمی کوردستان مانگی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت
کانونی دوھەم 23, 2021 07:23 Asia/Tehran
پیشانگای تایبەتی ئێران لە ١٨ تا ٢١ی ڕەشەمەی ئەمساڵ و بە بەشداری کۆمپانیا و کۆمەڵە بەرهەم هێنەر و پیشەییەکان، لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاکانی هەولێر، بەڕێوە دەچێت.
بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم پیشانگایە لە ١٨ تا ٢١ی ڕەشەمە بە بەشداری کۆمپانیا و کۆمەڵە بەرهەم هێنەر و پیشەییە بڕواپێکراوەکان، لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاکانی هەولێر، بەڕێوە دەچێت.
ئەم پیشانگایە لە لایەن کۆمپانیای پیشانگایی زریان بەڕێوەدەچێت کە ماوەی ٧ ساڵە لە بواری هەناردەکردن بۆ عێراق و سووریا چالاک بووە و لەم چەند ساڵەدا لە بواری پیشانگای ناوخۆیی و دەرەکی بەشدار بووە.
ئەم کۆمپانیە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و بەغدا پیشانگای بەڕێوە بردووە و لە ناوخۆی ئێرانیش پیشانگای پۆڵا و کەلوپەلی ناوماڵی بەڕێوە بردووە.