کانونی دوھەم 23, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکیی تورکیا بۆسەر بنکە وبارەگای پەکەکە لە باکووری عێراق

سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی عێراق باسی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر بنکە وبارەگای ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتەی کرد .

 


 

کەناڵی " ئەلفورات " ی عێراق شەوی هەینی بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند: فڕٶکە جەنگیەکانی تورکیا تونێلێکی سەربە پەکەکەیان لە گوندێک بەناوی " کرێ' سەر بە  شاری ئامێدی لە پارێزگەی دهۆک بە سێ مۆشەک داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوابەدوای ئەم پەلامارانەدا  دوو منداڵ بریندار بوونە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یش دوێنێ بە فەرمی هەڕەشەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد ووتی: بە زوویی پەلاماری شەوانە بۆ سەر ئەندامانی پەکەکە لە  شنگال دەسپێدەبێت.

تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوودا چەندینجاربەبیانووی سەرکوت کردنی ئەندامانی  پەکەکە دەسدرێژی کردوەتە سەر خاکی عێراق.

ئەم دەسدڕێژیانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەولەتی عێراق ووڵاتانی  دیکەی جیهان ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ