دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس کۆچی دوایی کرد
د.ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵیداو بههۆى نهخۆشیهوه بهیانى ئهمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
د.ڕۆژ نوری شاوەیس یهکێک بوو لهکهسه دیارهکانى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان و ساڵی 1947 لەسلێمانی لە دایکبووەو کۆلێژی ئەندازیاری لەزانکۆی موسڵ تهواوکردووه، دواتر بۆته خاوهنى بڕوانامەی دکتۆرا لەئەندازیاری لەئەڵمانیا.
د.ڕۆژ نورى شاوهیش لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوەو لەکابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە و سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بووه لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهو بهرپرسه باڵایهى پارتى، ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ساڵی 2010ش سەرۆکی وهفدى دانوستاندنکاری هەرێم بوە بۆ پێکهێنانی کابینهى نوێى حکومەتی عێراق.