وشداریدانی پەرلەمانتارێکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی دزینی ره‌وشت و به‌ها باڵاکانی کۆمه‌ڵگه
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ پاش سه‌ردانیکردنی فه‌رمانگه‌ی داواکاری گشتی له سلێمانی‌و جوڵاندنی سکاڵای یاسایی له دژی ڕێکخراوێک و هاوڵاتیه‌کی بێگانه که "دژی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ره‌وشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه، کاریان کردوه رایگەیاند، وه‌کچۆن که‌سانێک چاویان بڕیوه‌ته گیرفانی میلله‌ت، "گروپ‌و که‌سانێکیش خۆیان مه‌ڵاس داوه بۆ دزینی ره‌وشت‌و به‌ها باڵاکانی کۆمه‌ڵگه".
بە پێی راپۆرتی میدیای خەندان ، عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی فه‌رمانگه‌ی داواکاری گشتی له سلێمانی کرد‌و سکاڵای یاسایی له دژی ڕێکخراوێک‌و هاوڵاتیه‌کی بێگانه که دژی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه کاریان کردوه، رایگەیاند، "له‌گه‌ڵ کاک حاکم مه‌هدی، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌و مافناسانی تری فه‌رمانگه‌که گفتوگۆی ئه‌رک‌و ڕۆڵی فه‌رمانگه‌کانی داواکاری گشتیمان کرد، به‌تایبه‌ت به بایه‌خه‌وه له کاری فه‌رمانگه‌و مافناسه‌کانی ده‌ڕوانین بۆ به‌رگریکردن له مافی گشتی‌و جه‌ختمان له‌سه‌ر زیادکردنی رۆڵیان کرده‌وه له پاراستنی مافه گشتیه‌کان له هه‌مو بوارێک‌دا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ی به‌لای ئەوانەوە گرنگ بو ئه‌وه‌بوکه وه‌کچۆن جوڵاندنی سکاڵا له دژی "ئه‌وانه‌ی چاویان بڕیوه‌ته سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌م وڵاته‌و قاچاخچێتی ده‌که‌ن‌و له زه‌ویوزار ته‌جاوز ده‌که‌نه سه‌ر موڵکی گشتی‌و سوته‌مه‌نی خراپ به سه‌ر خه‌ڵکدا ساغده‌که‌نه‌وه، به‌هه‌مانشێوه جوڵاندنی سکاڵا له دژی ئه‌و که‌س‌و لایه‌ن‌و گروپانه‌ی که دژی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و به‌ها ڕه‌وشتییه‌کان‌و ژیانی خێزانی کار ده‌که‌ن گرنگه".
ئەوەشی خستەڕو، "له‌م بواره‌دا ئه‌مڕۆ سکاڵای یاساییمان له‌دژی ڕێکخراوێک به‌ناوی ڕێکخراوی (ڕاسان) جوڵاند که چه‌ند ساڵێکه ئه‌رکی خۆیان له به‌رگریکردن له ژنانه‌وه گۆڕیوه بۆ به‌رگریکردن له هاوڕه‌گه‌زبازی و هاندانی گه‌نجان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها سکاڵای یاساییمان له دژی که‌سێکی نامۆ‌و نه‌ناسراو جوڵاند که دو ساڵه به ناوێکی ساخته له کوردستان خۆی ناساندوه و لێدوانی پێچه‌وانه به بنه‌ماکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه ده‌دات، و چاوه‌ڕوانین له‌هه‌ردو که‌یسه‌که‌دا دادگا به‌رگری له کۆمه‌ڵگه‌و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتییه‌کانی بکات".
عومەر گوڵپی رونیشیکردەوە، "به‌دواداچونمان کردوه له فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان‌و، ده‌رکه‌وتوه ئه‌م ڕێکخراوه فێڵی له فه‌رمانگه‌که‌ش کردوه، لای ئه‌وان خۆی وه‌ک ڕێکخراوێکی به‌رگریکار له ژنان‌و مافه‌کانیان ناساندوه، به‌ڵام ئێستا کارێکی تر ده‌کات، هه‌ربۆیه له ڕێگه‌ی لیژنه‌کانی په‌رله‌مانیشه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره که‌سانه مۆڵه‌تیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌و هه‌رکه‌سیش هاوکاریانه ڕوبه‌ڕوی سزا بکرێته‌وه".