دوایین ڕێژەی کوژراو‌و بریندارانی لەشکریانی بیانی لە ئەنجامی ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر
وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونەتەوەیی له عێراق و سووریا له‌باره‌ی زیانه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان له ئه‌نجامی هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی سەر شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له ئه‌نجامی ئەو هێرشه موشەکییانە شه‌ش بریندار و کوژراوێکمان لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسماتنیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«واینی مه‌رۆتۆ» وته‌بێژی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونەتەوەیی له عێراق و سووریا لە توییتێکدا نووسیویەتی: به گوێره‌ی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌کان هێرشێکی ناڕاسته‌وخۆ کراوه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر.
ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەش داوە، له ئه‌نجامی هێرشه‌که به‌ڵێنده‌رێکی مه‌ده‌نی گیانی له ده‌ست داوه و پێنج کارمه‌ندی تری مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا برینداربوونە.
سه‌عات ٩:٣٠ خوله‌کی شه‌وی دووشه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری کران ، کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی ھەولێر، شارۆچکەی ناز سیتی، گەڕەکەکانی بەختیاری، وەزیران و مەیدانی ئاژەڵان، گردوپەڕی کۆنسولخانەکانی ئەمریکاو چین لە ھەولێر ئەو شوێنانەن کە موشەکەکانیان تێ گیراوە.